راچڵەکین-
ئیدارەی خۆسەر هۆشداری دەدات لە گردبوونەوە و
ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ساڵیادیی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە.
دەستەی کاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و
رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند: کۆبوونەوە و گردبوونەوەی هاوڵاتییان لە رۆژانی 7 و 8ی
ئەم مانگە بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری بڕیارەکە بۆ بارودۆخی ئەمنی
دەگەڕێتەوە بە تایبەتی لە کاتێکدا چالاکییە تیرۆرستییەکان زیادیان کردووە و لە
ساڵیادی رووخانی رژێمی ئەسەد ئەگەری کردەوەی تیرۆرستی لە ئارادایە.