راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە: بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسان، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی
باران بارین بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەوهۆیەوە داوا لە هاوڵاتییانی
ناوچەکە دەکەین، ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و
خۆیان ل لێواری رووبارەکان بەدوور بگرن لەگەڵ ئەو دۆڵ وق نشێوییانەی کە ساڵانە
مەترسی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لەسەرە.