مۆدریچ خەونە بەدینەهاتووەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لۆکا مۆدریچ یاریزانی کرواتی، ئەفسانەی ڕیال مەدرید و ئەستێرەی ئێستای ئەیسی میلان، خەونی بەدینەهاتووی خۆی ئاشکرا کرد کە وازهێنانبووە لە یانە ئیسپانییەکە، تەنها چەند مانگێک دوای جێهێشتنی لۆس بلانکۆس و دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی وەرزشیدا لەگەڵ ڕۆسۆنێری.

مۆدریچ کە شەش جار لەگەڵ ڕیال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، هەمیشە ئەوەم وتووە، ئەوە تەنها قسەی و ستایش نەبووە بۆ یانەکە و هاندەرانی، خەونی من ئەوە بوو کە لە ڕیال مەدرید واز لە یارییکردن بهێنم، ھەموو شتێک سەرەتا و کۆتایی ھەیە، ھەرچی مرۆڤ ئاواتی بۆ دەخوازێت بەدی نایەت.

سەرەڕای ئەوەی خەونی وازهێنانی لە یانەی ڕیال مەدرید بەدی نەهێنا، بەڵام مۆدریچ دووپاتی کردەوە کە ماڵئاواییەکەی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سۆزداری و تەواو بووە، تەنانەت لە خەونیشدا ئەو شتەی نەبینیوە.

مۆدریچ نزیکەی 600 یاری لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە، پێش ئەوەی ئیدارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەدات، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە تەمەنی 40 ساڵی.

شایەنی باسە مۆدریچ لەم وەرزەدا 13 یاری لەگەڵ یانەی میلان ئەنجامداوە، دوو ئەسیست و گۆڵێکیشی تۆمارکردووە، لە 1145 خولەکدا، تێکڕای 88 خولەکی لە هەر یارییەکدا تۆمارکردووە. وردی پاسەکانی 88.32% بووە، هەروەها 151 جار تۆپی لە یاریزانانی بەرامبەری بچڕاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن