شەرع زانیاری لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین -

سەرۆكی قۆناغی راگوزەر لە سووریا زانیاری لەبارەی دانوستانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: هەر رێككەوتنێك دەبێ بەرژەوەندییەكاین سووریا مسۆگەر بكات.

ئەمڕۆ شەممە 6-12-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی قۆناغی راگوزەر لە سووریا رایگەیاند: لەئێستادا دانوستانمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، دانوستانەكەش بە ئاگاداریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە.

سەرۆكی سووریا بەبێ ئاشكراكردنی وردەكارییەكانی دانوستانەكە، وتی:" هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئیسرائیل دەبێ بەرژەوەندییەكانی سووریا مسۆگەر بكات".

سەرۆكی كاتیی سووریا ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ دەوڵەتە كاریگەرییەكان كاردەكەن بۆ گوشارخستنەسەر ئیسرائیل لەپێناو كشانەوەی هێزەكانی لەو ناوچانەی باشووری سووریا كە لەدوای 8ی 12ی 2024 داگیری كردوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن