دەرباز كۆسرەت رەسول: گۆڕانكاریی گەورە لە ناوچەكەو هەرێم روودەدات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 169

راچڵەكین -

دەرباز كۆسرەت رەسول زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە روودەدات، بەتایبەتیش لە هەرێمی كوردستاندا.

ئەمڕۆ شەممە 6-12-2025، دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی یاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگەیاند: هەموومان دركمان بەوە كردووە كە گۆڕانكاری گەورە لەناوچەكە روودەدات بەتایبەتیش لە هەرێمی كوردستاندا، لەدوای هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بارودۆخی هەرێمی كوردستان هەر وەك خۆی بە ئاڵۆزی ماوەتەوە.

سەبارەت بە گفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، دەرباز كۆسرەت رەسول وتی:" ئێمە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بڕوامان بەوەبوو كە بەگوڕوتینێكەوە بەو متمانەیەی كە خەڵك بە ئێمەی بەخشیوە، بچینە ناو پرۆسەی گفتوگۆ، پرۆسەی گفتوگۆشمان تا ئەمڕۆ بەردەوام بووە، پشتئەستوور بەو بەڵێنانەی كە یەكێتی لە هەڵبژاردنەكاندا دای كە حكومەتی زۆرینە و چەسپاندنی ئیرادە بشكێنین، خۆشبەختانە ئەوە بەدیهات، بۆیە گفتوگۆكانمان ئاڵۆز بووە و ئاسان نەبووە، بەڵام تا ئەمڕۆش بەردەوام بووە.

جەختیشی كردەوە لەوەی "وەك سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕوامان بەوە هەیە لە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆی داهاتووش كە لە قۆناغێكی زۆر نزیك لەوانەیە دەستپێبكات، ئەویش گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراقە، یەكێتی ئەو پرەنسیپ و ئەو ئەمانەتی كە لەسەرشانیەتی داكۆكیكاری سەرسەختی میللەتەكەی بێت و بیپارێزێت، بۆیە بە ئومێدەوە لە هەردوو گفتوگۆكە دەڕوانم كە دەرەنجامێكی باشی هەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن