بەڤیدیۆ، ئەستۆن ڤیلا لە خولەکی 95 شکستی بە ئارسیناڵ هێنا

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤیلا.

ئەستۆن ڤیلا کە بە کات و ساتێکی نایابدا تێپەڕ دەبێت توانی بە ئەنجامی 2-1 شکست بە ئارسیناڵ بهێنێت و گۆڵی بردنەوە لە خولەکی 95دا تۆماری کرد.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی ماتی کاش لە بەرژەوەندی ئەستۆن ڤیلا کۆتاییهات، بەڵام لە تایمی دووەمدا ترۆسارد یارییەکەی یەکسانکردەوە و لە کۆتا خولەکی یارییەکە بۆنیدیا گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا کرد.

بەم بردنەوەیە ئەستۆن ڤیلا پێنجەم سەرکەوتنی لەسەر یەک نوسیەوە بە شێوەیەکی کاتی بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ چووە خانەی دووەمی پرمەرلیگ ئارسیناڵیش سێ خاڵی لەدەستدا و لە پێشەنگدا مایەوە.

ڤیدیۆ:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن