233 ملیار دیناری دیکە بۆ جوتیاران خەرجکرا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 12

راچڵەکین- 

233 ملیار دیناری دیکە بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران خەرجکرا و لەو بڕەش پشکی جوتیارانی هەرێمی تێدایە.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی دارایی 233 ملیار دیناری دیکەی وەک شایستەی دارایی جوتیاران بۆ کڕینەوەی گەنم و جۆی ئەمساڵ خەرجکردووە و پشکی هەرێمیش لەو بڕە پارەیەدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: پشکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو پارێزگایانە دەبێت کە گەنم و جۆیان رادەستی سایلۆ و ناوەندەکانی وەرگرتنەوەی دانەوێڵە کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن