راچڵەکین-
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی و هەڕەشەش لە حەماس دەکات.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:
قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتیی ئەمریکا بۆ غەززە نزیکە لە تەواو بوون، لە قۆناغی
داهاتوو بریتی دەبێت لە چەکداماڵینی حەماس و دوورخستنەوەی تەواوی ئەو گروپە لە
غەززە.
باسی لەوەشکرد: بزووتنەوەی حەماس ئاگربەست پێشێل دەکات و
ئێمەش رێگە نادەین ئەندامەکانی ئەو گروپە دووبارە چەکدار بکرێنەوە و هەڕەشەمان
لێبکەنەوە، جا بە ئاسانی بێت یاخود بە رێگای سەخت.