راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵی ڕاسپارد بە پێشكەشكرنی هاوكاری پێویست بۆ ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان كە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2025 نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، محەممەد شیاع سودانی، ناوەندی نیشتمانی كۆنترۆڵكردنی قەیران و كارەساتەكان لە وەزارەتی ناوخۆو لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپاردووە بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان.
هاوكات سەرۆكوەزیرانی عیراق، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی ڕاسپاردووە گوژمەی لەناكاو تەرخان بكات بۆ دابینكردنی تەواوی پێداویستییەكانی بەهاناوەچوونی "گەلەكەمان لەهەرێمی كوردستانی عیراق" بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوا كە بووەتە هۆی ڕوودانی لافوای بەهێز لەو ناوچانە.