راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2025 كەشی ئەمڕۆی ناوچەكەمان بە گشتی ئاسمان هەورو هەندێ كات نیمچە هەور دەبێت، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردبوو بەرەو كۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری كەش هەندێ جار چالاك دەبێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری كەمێك باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك لەكاتی جیا جیا هەبێت.
كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لەكاتەكانی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە كۆتای دێت ئەوەی دەمێنێتەوە ئەگەری نمە بارانە لەسەر ناوچەی جیا جیا.
سبەینێ پێنجشەممە 11ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێ كاتدا هەیە، وە بەگشتی كەشەكە تا ڕادەیەك جێگیرە جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەندێ كات نمە بارانی دەبێت .
پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی