كەشی ئەمڕۆوسبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

11/12/2025     ژمارەی بینراو 271

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان  بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ تاكوو ئێوارە  ئەگەری نمە بارانی كەم كەم هەیە لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم وە ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخو و پارێزگای دهۆك وە هەروەها ناوچە شاخاوییەكانی سنووری ئیدارەی سۆران لەگەڵ بڕێكی كەم لەبەفر بارین لە ناوچە شاخاوویە بەرزەكاندا. 

پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەكان نەبێ كەمێك نزم دەبنەوە بە  (1 - 2) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، وەك لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.

سبەینێ هەیینی 12ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەیانی زوو نمە باران  سەرەتا لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا وە هەروەها ناوچە شاخاویەكانی باكوور دەست پێدەكات پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم , وەهەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكان دەبارێت زیاتر لەناوچە سنووریەكان , كاریگەر ئەم شەپۆلە دابارینە  بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممە بەتایبەتی لەناوچەكانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە). 
 
پلەكانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە 1-3  پلە  دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 12  پلەی سیلیزی
كەركوك : 13 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 11 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن