راچڵەكین-
لەچوارچێوەی یارییەكانی گەڕی چارەكی كۆتایی جامی عەرەب، هەردوو هەڵبژاردنی تۆپی پێی عیراق و ئوردن بەیەك دەگەن.
لەم یاریەدا كە كاتژمێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەیینی 12ی كانوونی یەكەمی 2025 بەڕێوەدەچێت، عیراق لەتوانای چەند یاریزانێكی بێبەش دەبێت كە ئەوانیش شێركۆ كەریم، ئەیمەن حسێن، حسێن عەلی.
عیراق لە قۆناغی كۆمەڵەكان دوو سەركەوتن و دۆڕانێكی تۆمار كردو بە پلەی دووەم گەیشتە چارەكی كۆتایی، ئوردنیش لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی عەرەب تاكە هەڵبژاردە بوو هەر سێ یارییەكە بباتەوە و بە پلەی یەكەم گەیشتە چارەكی كۆتایی.
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق لەبارەی یاریەكەوە داوای لەهاندەران كردووە، بەو پەڕی تواناوە پاڵپشتی هەڵبژاردەكەیان بكەن، وەك ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئیمارات ئەنجامیاندا.
هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئوردن تائێستا 49 جار ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوەو عیراق باڵادەستی تەواوی بەسەر ڕووبەڕووبوونەوەكاندا هەیە بەجۆرێك 29 یاری سەركەوتوو بووەو تەنها هەشت یاری دۆڕاندووە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق چوارجار بووەتە پاڵەوانی جامی عەرەب كە كۆتا جاریان ساڵی 1988 بووە، هەڵبژاردەی ئوردنیش تائێستا هیچ نازناوێكی نەبردووەتەوە.