لە كەركوك رۆژێك پشووی ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین -

پارێزگاری بڕیاریدا بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا، سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی ناوەندەكانی خوێندن.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی دۆخی كەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران، بڕیارماندا سبەینێ یەكشەممە 14-12-2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان لە سەرتاسەری پارێزگای كەركوك ڕابگیرێت و بكرێتە پشوو.

سەبارەت بە فەرمانگە حكومییەكان و كۆلێژەكان، پارێزگاری كەركوك وتی:" دەوامی فەرمی تێیاندا وەك ڕۆژانی ئاسایی بەردەوام دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن