راچڵەكین-
نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا جەختدەكات كە وڵاتەكەی پاشەكشە ناكات تا ئەو كاتەی بەتەواوی رێكخراوی داعش لەناو دەبرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2025 تۆم باراك لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە:" بەهیچ شێوەیەك پاشەكشە ناكەین تا بەتەواوی داعش لەناو دەبرێت، هەر هێرشێكیش بكرێتە سەر ئەمریكییەكان ئەوا بەسزای خێراو یەكلاكەرەوە ڕووبەڕووی دەبینەوە."
" ژمارەیەكی دیاریكراو لە هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بڵاوەیان پێكراوە بۆ تەواو كردنی ئەركی شكستپێهێنانی داعش و ڕێگریكردن لەگەڕانەوەی." تۆم باراك وا دەڵێت.
نێردەكەی ئەمریكا لە سوریا دەڵێت:" پێشوازی لە هەڵوێست و پابەندی سەرۆكی سوریا دەكەین بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی هێرشكارانی تەدمر، پێكەوە تیرۆر لەو وڵاتە لەناو دەبەین."
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی وەڵامی گونجاوی دەبێت بۆ هێرشەكەی سوریا كەلەلایەن داعشەوە ئەنجامدراو بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریكا كوژران.