كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 26

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تەم لە ناوچەی جیاجیا، لەدوایی نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچەی شاخاویی سنووریی ئەگەری بەفر بارین هەیە،  هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری نمە باران هەیە.

كەشی سەنتەری پارێزگا كان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور. پلەكانی گەرما  بەرزترین پلە كەمێك بەرز دەبێتەوە  وە نزمترین پلە نزم دەبێتەوە.

سبەینێ دووشەممە 15ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە كاتەكانی بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1  -2 )  پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :13  پلەی سیلیزی
كەركوك : 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن