راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا چوار پۆست لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەێنێت.
هەر كەسێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی تێدا بەرجەستەیە دەتوانێت لە ماوەی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییەكەی پێشكەش بكات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
پۆستەكان:
١- ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری.
٢- ڕاگری كۆلێژی زمان.
٣- ڕاگری كۆلێژی یاسا.
٤- ڕاگری كۆلێژی ئەندازیاری.
مەرجەكان:
- هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.
- نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.
- خزمەتی زانكۆیی لە دە ساڵ كەمتر نەبێت.
تێبینیەكان:
• ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت.
• زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
• پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەی ڕاژە و یەكەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوكراوەكانی و كارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی پێشكەش بكات.
• پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆكایەتی زانكۆ پەسندكرابێت.
• پێویستە پێشكەشكار تەنها داواكاری بۆ یەك پۆست پێشكەش بكات.
• هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لە ئەمڕۆوە یەكشەممە رێكەوتی (2025/12/14) تاكو (2025/12/24) لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوەو ڕەوانی بكات.
https://forms.gle/s2zVETCv5D9X53kZ6