لەچەند پارێزگایەكی عیراق رۆژێك كرایە پشووی فەرمی

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین -

بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا و بەردەوامبوونی بارانبارین، چەند پارێزگایەكی باشووری عیراق، بڕیاریاندا سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

ئەنجومەنی پارێزگاكانی موسەننا، میسان و دیوانیە، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەهۆی نالەباریی رەوشی كەشوهەوا و بەردەوامبوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە سنووری ئەو سێ پارێزگایەی گرتووەتەوە، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە 18-12-2025 بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگە و زانكۆكانی ئەو پارێزگایانە.

پشووەكە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوەو دەوامی فەرمانگەكانی حكومەت ئاسایی دەبێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن