لەم هەفتەیەدا رۆژێک پشووە

کوردستان

20/12/2025     ژمارەی بینراو 658

راچڵەکین- 

بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەم هەفتەیەدا رۆژێک لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی رۆژمێرەکە، رۆژی 25ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کە دەکاتە رۆژی پێنجشەممە، پشووی فەرمییە و پشووەکەش سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەگرێتەوە.

شایەنی باسە پشووەکە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحە و بەگوێرەی زانیارییەکان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەو رۆژەشدا لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن