لە حەلەب چی روودەدات؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 214

راچڵەکین- 

ماوەی چەند کاتژمێرێکە شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامە.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە: تۆپ بەر یەکێک لەو ماڵانە کەوتووە کە دەکەوێتە گەڕەکی جەمیلییەوە لە شاری حەلەب بەوهۆیەشەوە ژنێک و منداڵیک گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەهۆی شەڕەکەوە چەند هاوڵاتییەکی دیکەی مەدەنی بریندار بوون.

هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب باسی لەوەکردووە، کار دەکەن بۆ راگواستنی خەڵکی ئەو ناوچانەی کە شەڕ و پێکدادان تێیاندا روودەدات و پارێزگاری حەلەبیش دەڵێت، هەوڵدەدەن بە زووترین کات پێکدادانەکان بووەستێنن.

لەلایەکی ترەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روونیکردووەتەوە: هێزەکانی سەر بە دیمەشق تانک و تۆپ بەکار دەهێنن بۆ بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکانی حەلەب.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن