راچڵەكین-
حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووەكانی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی ڕاگەیاند كە ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردووەتەوە:"لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت. "
هاوكات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان، بە شێوەی ئێشكگری دەبێت.
"لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریدا هاتووە.
ڕۆژی یەكشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.