پشووی ناوەندەكانی خوێندن تاكەی بەردەوام دەبێت؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 319

راچڵەكین-

دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی خوێندنی 2025-2026، پشووی ناوەندەكانی خوێندن لەهەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە:"دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بە شێوەیەكی سەركەوتوو، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و كەسوكاری قوتابییان، ئاگادارتان دەكەینەوە ڕۆژیپێنج شەممە ٢٥ ی ١٢ ی ٢٠٢٥ پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن دەست پێدەكات."

وەك لەراگەیەندراوەكەی پەروەردەی گشتی سلێمانی-دا هاتووە، ڕۆژی یەكشەممە ٤ ی ١ ی ٢٠٢٦ دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەكاتەوە

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن