ئەمریكا هێرشیكردە سەر داعش لە نایجیریا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 64

راچڵەكین-

سوپای ئەمریكا لەویلایەتی سۆكۆتۆ-ی نایجیریا، هێرشیكردە سە چەند مۆڵگەیەكی داعش.

هاوكات دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا، هێرشەكانی وەك وەڵامێك بۆ ئەو پەلامارانە ئەژماركرد كە كرانە سەر كریستیانەكانی نایجیریا.

فەرماندەیی هێزەكاین ئەمریكا لە ئەفریقا AFRICOM لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەو هێرشانەدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون بەبێ ئەوەی زیان بەهاوڵاتیانی مەدەنی بكەوێـت.

لەلایەن خۆشییەوە، حكومەتی نایجریا بڵاویكردووەتەوە، هێرشەكان لەچوارچێوەی هەماهەنگی ئەمنیان هاتووە لەگەڵ واشنتۆن و لەسەر داوای فەرمی ئەوان بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن