راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە هۆشداری دەدات بە كەسوكارێكی شەهید، زیندانی سیاسی و بەركەوتەی چەكی كیمیایی، لەپشتگوێخستنی پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.
"پشت بەستوو بە نوسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون ،ئاگاداری تەواوی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی (سەنگەر، هاوڵاتی ، كیمیاباران ) و زیندانیانی سیاسی و بەركەوتەی چەكی كیمیاوی دەكەین ، ئەوانەی (هەژماری من) یان پڕنەكردوەتەوە بەزوترین كات سەردانی بانقی هەڵەبجە بكەن بۆئەوەی فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە ." وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە.
لەبەشێكی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ساڵی داهاتوەوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم مووچە تەنها لەرێی هەژماری بانكییەوە دابەش دەكرێت:" هەركەس فۆڕمی هەژماری من پڕنەكاتەوە ، خۆی بەرپرسە لە دواكەوتن یان راگیرانی مووچەكەی."