راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە و هەندێك ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاویە سنووریەكاندا، پاشان لە كاتەكانی شەودا كاریگەری دابارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك .
سبەی شەممە 27ی كانوونی یەكەمی 2025 بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت . نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت. هەروەها لە ناوچە سنوریەكان و ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەكان تێكەڵی باران و وردە بەفر ( كڕێوە ) ببارێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 2 تـــــا 4 پلە نزمتر دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی