راچڵەكین-
بۆ كۆچی دوایی (مام جەواد عەزیز سەید) كەسایەتی دیارو ریش سپی ناوچەی زرارەتی، كۆسرەت ڕەسول عەلی، پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی میرخان زراری و خانەوادەی كۆچكردوو كرد.
لەپەیامە هاوخەمییەكەی كۆسرەت رەسول عەلی-دا هاتووە:" بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیارو ریش سپی ناوچەی زرارەتی (مام جەواد عەزیز سەید) برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت."