پارێزگای كەركوك رۆژێك پشوو رادەگەیەنێت

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەهۆی دۆخی نالەباری كەشوهەوا، سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگاكە.

دیوانی پارێزگای كەركوك بڵاویكردەوە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی یەكشەممە 28-12-2025 لە سەرجەم باخچەكانی منداڵان و قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەكان لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە لەژێر رۆشنایی راپۆرتەكانی كەشناسی و پەروەردەی كەركوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خوێندكاران دراوە، بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری كەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما.

پشووەكەی سبەینێی كەركوك، كۆلێژەكان و فەرمانگە حكومییەكان ناگرێتەوەو دەوامی ئاسایی دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن