مێوی ههنگ
ڕاچڵهكین-
لە تایبەتمەندێ گرنگەکانی مێوی هەنگ کە یارمەتیدەرە لە ناسینەوەی گزیکردن لە مێوی هەنگدا و به چهند زانیاریهك دهتوانیت ڕێگه نهدهیت فێڵت لێ بكرێت.
1- ڕەنگی مێوی هەنگ دەگۆڕێت بەپێی باشی ( پاک و خاوێنی ) مێوی هەنگەکە لە نێوان ڕەنگەکانی سپی ، زەرد ، پرتەقاڵی ، قاوەی و سوورباودا دهبێت.
2-مێوی هەنگ کەدەبڕدرێت بۆنی گوڵ دەردەپەڕێنێت .
3-مێوی هەنگ دەتوانرێت پێکەوە بنووسێنرێتەوە پاش شکاندن یان پچڕانی .
4- مێوی هەنگی ساخته بەرکەوتێکی چەوریداری هەیە ( واتە کاتێک دەستی لێدەدرێت چەورە ) و بۆنی گوڵی لێ نایەت کاتێک دەشکێت و دەبڕێت هەروەها ڕووناکی تێدا تێپەڕ دەبێت و ناڕوونە .
چەن ڕێگەیەک هەیە بۆ ناسینەوەی مێوی هەنگی" ساخته" درووستکراو لە مێوی هەنگی سرووشتی :-
1- دانانی شانەیەک لە مێوی هەنگی ویستراو هەڵسەنگاندنی لەناو کورەی هەنگێکی بەهێز لە کاتی دەستپێکردنی هەنگەکان لە شانە هەڵبەستن و درووستکردنی شەش پاڵوو واتە مێوی هەنگەکە ساختهی تێدا نییە .
2- زیادکردنی ( 10 % هایدرۆکسیدی سۆدیۆم ) بۆ ( 5 گرام ) مێوی هەنگ و کوڵاندن و تێکەڵکردنی بۆ ماوەی ( 5 خولەک) پاشان ڕاخستن و ساردکردنەوەی گیراوەکە و زیادکردنی ترشی هایدرۆکلۆرێک بۆ یٔەوەی گیراوەکە ترش ببێت یٔەگەر نیشتوو و لێڵ بوون لە گیراوەکە هەبوو واتە مێوی هەنگەکە مادەی زیادکراوی تێدایە لەگەڵ مێوی هەنگەکەدا، لە مادە زیادکراوە بەکارهاتووە باوەکان لە مێوی هەنگدا ( زەیتەکان ، ترشە چەورەکان ، بێز ).
3- بەکارهێنانی مەنجەڵێک بۆ شیکاردکردن و یٔاشکراکردنی پارافین یان مێوی ڕووەکی و یٔاژەڵی کاتێک مەنجەڵێک دەکوڵێنین لە ( 1 گرام لە مێوی هەنگ + 10 ملی لە گیراوەی کحولی 15 % هایدرۆکسیدی پۆتاسیۆم + 10 ملی لە کحولی 95 % ) بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ( 30 خولەک ) گیراوکە دەردەکرێت لە مەنجەڵەکە و گەرمی پێوێک دەکرێتە گیراوەکە بۆ دیاریکردنی یٔەو پلە گەرمییەی کە تێیدا گیراوەکە ناڕوون دەبێت :-
1-مێوی هەنگی پاک و خاوێن ناڕوون دەبێت لە نێوان پلەی گەرمی 61 بۆ 69 پلەی سیلیزی .
2- مێوی گزی ناڕوون دەبێت لە کەمتر لە 61 پلەی سیلیزی .
و : ڕەهێڵ شكور