كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەكاتەكانی بەیانی شەپۆلێكی تری بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێك لەكاتەكانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات پاشان بۆ كاتەكانی دوای نیوەڕۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكانی (دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە ) وە دەوروبەری سەنتەری پارێزگاكانی ( هەولێر و كەركوكیش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمە باران لەناوچە نزمەكانی هەرێم، پاشان بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نەبێ دابارینی كرێوە بەردەوامی دەبێت. سەبارەت بە بری دابارین بۆ ناوچە شاخاوییە بەرزەكان پێشبینی (15-30 ) سم وە بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەكان (5-15 ) سم دەكرێت.  

پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە بە ( 5- 8 ) پلە  بە جۆرێك لەزۆربەی ناوچەكان لەسفری سلییزی نزیك  دەبنەوە وە ناوچە شاخاوییەكان لەژێر سفر دەبن.

سبەی سێشەممە 30ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر لەناوچە سنووریەكانی رۆژهەڵات پاشان بۆ كاتەكانی نیوەرۆ كەش سەقامگیر دەبێتەوە.  

پلەكانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوە  وە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  تەنها ناوچە نزمەكان نەبێ كەمێك بەرز دەبنەوە بە ( 1-2 )پلە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆك : 1-  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 2-  پلەی سیلیزی
كەركوك : 6 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
سۆران: 1- پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 1-  پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4-  پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن