گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدەدرێـت

عێراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین-

سەرۆكی رێكخراوی بەدر رایگەیاند، بڕیاردراوە گەڕی سێیەمی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بخرێتە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی كانوونی یەكەمی 2025.

شەوی ڕابردوو، دوو گەڕی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا، لەهەردووكیدا ڕێبوار كەریم، كاندیدی ڕەوتی هەڵوێست دەنگەكانی پێش شاخەوان عەبدوڵا، كاندیدی پارتی بوو، بەڵام دەنگەكان نەگەیشتنە ئاستی یەكلاكردنەوەی پۆستەكە كە 166 دەنگەو نیوە كۆ یەكی دەنگی ژمارەی پەرلەمانتارانی عیراقە.

هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر بە ماڵپەری "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە:" ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەستكەوتێكی گەورەی بەدەستهێناوە بە هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگری یەكەمی سەرۆك بەڵام نەیتوانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە یەكلابكاتەوە، چونكە هیچ كام لە كاندیدەكان زۆرینەی رەهایان بەدەست نەهێناوە كە بەپێی یاسا و دەستور پێویستە."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن