راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31كانوونی یەكەمی 2025 كەش ساردو نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێكی بەفربارین ڕوو لە بەشێك لەم ناوچانە دەكات ( سنووری پارێزگای دهۆك - ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) لە كاتی زیادبوونی كاریگەری شەپۆڵەكە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێكەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا .
سبەی پێنج شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و كاریگەری شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەكانی (سنووری پارێزگای دهۆك- ئیدارەی زاخۆ – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها نمە باران و (بارانی مامناوەند لە هەندێ كات و شوێن) لەو زۆربەی ناوچەكاندا دەبێت لە كاتەكانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی كرێوە دەبارێت.
پلەكانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (2 - 4) پلە بەڵام لە ناوچە شاخاویەكان وە پارێزگای دهۆك نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك : 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
كەركوك : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی