راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەو ناوچانەی نزیكن لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەكان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر) هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و كرێوە دەكرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆك و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ . لە كاتەكانی شەودا ڕێژەی بارینی بەفر و باران و كرێوە زیاتر دەبێت .
پلەكانی گەرما بە 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
سبەی هەینی 2ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانیی بەیانیدا كاریگەری شەپۆلی باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە سنووریەكان و ناوچە شاخاوییەكان . لە كاتەكانی شەودا كاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت و كۆتایی دێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تــــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆك : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
كەركوك : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی