راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانی مامناوەند لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران بەردەوامی دەبێت لە ناوچەكانی تر نمە باران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕپچڕ دەبارێت.
لە ناوچە سنوریەكان بەفربارین بەردەوامی دەبێت، لەكاتەكانی شەودا كەش ئاسایی دەبێتەوە كۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێت. پلەكانی گەرما بە 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت.
سبەی شەممە 3ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە كاتەكانیی بەیانی زوودا لە هەندێك ناوچە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
كەركوك : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی