وێنە.. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای رووسیا كۆنترۆڵكردنی دوو ناچەی دیكەی رۆژهەلاتی ئۆكراینا رادەگەیەنێت، ڤلادیمێر پوتین-یش سەردانی بەرەكانی جەنگ دەكات و لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەكانی وڵاتەكەی كۆدەبێتەوە.
سەرۆكایەتی كۆشكی كۆماری رووسیا (كرملین) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 27-12-2025، ڤلادیمێر پوتین سەردانی یەكێك لە بنكەكانی فەرماندەیی سوپای رووسیای لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كرد و لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەكانی وڵاتەكەی كۆبووەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكی رووسیا راپۆرتێكی تێروتەسەلی لەلایەن ڤالیری گیراسیمۆڤ، سوپاسالاری وڵاتەكەی پێدرا، كە وردەكاریی تەواوی بەرەكانی جەنگ و پێڕەییەكای سوپای رووسیای تێدا خرابووەڕوو، نوێترین زانیارییەكانیش بریتی بوو لە كۆنترۆڵكردنی دوو شارۆچكەی دیكەی ئۆكراینا لە كۆماری دۆنێتسك و هەرێمی زاپۆرۆژیا لەلایەن سوپای رووسیاوە.
سەردانەكەی پوتین بۆ بەرەكانی جەنگ، لەكاتێكدایە سوپای رووسیا پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا لە بەرەكانی جەنگ بەرامبەر سوپای ئۆكراینا، زۆر خێراتر بووە و لەماوەی چەن رۆژی رابردوودا، چەندین شار و شارۆچكەی دیكەیان كۆنترۆڵكردووە.