نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد

ئابوری

27/12/2025     ژمارەی بینراو 1754

راچڵەکین-

 

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 گەیشتە 905 هەزار دینار.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، نرخی ئۆنزەیەک زێڕ گەیشطووەتە چوار هەزار و 532 دۆلار و بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی هەر ئۆنسەیەک 195 دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 775 هەزار دینار، نرخی یەک مقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 905 هەزار دینار و نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 948 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن