ئێران وەڵامی هۆشدارییەكەی ترەمپ-ی لەبارەی خۆپیشاندەران دایەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 286

راچڵەكین-

سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، وەڵامی هۆشدارییەكەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئەو وڵاتە.

عەلی لاریجانی، رایگەیاند، پێویستە ترەمپ ئەوە بزانێت، گەر ئەمریكا هەر دەستوەردانێك بكات لەدۆخی ناوخۆیی ئێران، دۆخی ناوچەكە تێكدەچێت.

" بەم هەڵوێستەی بەرپرسانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، پاشخانی ڕووداوەكە ڕوونبوەوە." لاریجانی وادەڵێت.

لێدوانەكەی عەلی لاریجانی لەكاتێدا دێت، ئەمڕۆ هەیینی 2ی كانوونی دووەمی 2026 دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری بەپەرسانی ئێرانداو ڕایگەیاند، ئەگەر هەر خۆپیشاندەرێكی ئاشتیخواز لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە بكوژرێت، ئەمریكا بەهانایانەوە دەچێت و پڕچەكەو ئامادەیە.

بەهۆی گرانی نرخی شمەك و دابەزینی بەرچاوی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، لەئێوارەی رۆژی یەكشەممە 28ی كانوونی یەكەمی 2025 خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تاران-ی پایتەختی ئێرانەوە سەریانهەڵداو هەرزوو پارێزگاكانی كرماشان، لوڕستان قوم، خوزستان، فارس، ئەسفەهان، هەمەدان، لوڕستان و ئیلام و چەند ناوچەیەكی تری گرتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە فەرمیی و نافەرمیانەی بڵاوكراونەتەوە، تائێستا حەوت كەس لەناوچە جیاجیاكانی ئێران كوژراون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن