راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 27ی 12ی 2025 تا 2ی1ی 2026، بڕی (901) ملیۆن و (277)هەزار و (250)دینار بووە، لە (100%)ـی داهاتەكە نەختینەیە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 95.51% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 19 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 20 تا 26-12ی 2025 بریتیی بوو لە (20) ملیارو (74) ملیۆن و (259) هەزارو (643) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.