بڕی بەفربارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

كەشناسیی بڕی بەفربارینی 24 كاتژمێری رابردووی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم بڵاوكردەوە و لەهەندێ ناوچە ئاستی بەفربارین زیاتر لە نیو مەتر بووە.

بەگوێرەی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلرزەزانیی هەرێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ هەینی 2-1-2026 بڵاویكردووەتەوە، بڕی بەفربارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك ناوچەی شاخاوی هەرێم، بەم شێوەیە بووە:

حاجی ئۆمەران 53 سم
مێرگەسوور 50 سم
كانی ماسی 45 سم
چامانكێ 40 سم
مانگیش 14 سم
باتوفە 15 سم
زاوێتە 8 سم
دینارتە 11 سم
سەسەنگ 24 سم
ئامێدی 20 سم
بامەرنێ 25 سم
دێرەلوك 9 سم
شیلادزێ 5 سم
رەواندز 3 سم
سیدەكان 14 سم
هەڵشۆ 5 سم
ناحیەی هێرۆ 8 سم
باسنێ 35 سم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن