راچڵەكین -
هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی دروستبوونی تەمێكی زۆر، مەودای بینین كەمبووەتەوە، داواش لە شۆفێران دەكات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی رێگەكانی دەرەوەی شار نەكەن.
لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ هەینی 2-1-2026 بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای ئاماژەی بەوكردووە كە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماو دروستبوونی تەمێكی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و كەمبوونەوەی ئاستی بینین، داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی یاساو ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەكانتان كەمبكەنەوە، گرنگی بدەن بە لایتی ئۆتۆمبێلەكانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەكاربهێنن و بەدووربن لەبەكارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە لایتی ئۆتۆمبێلەكانیان ئیش ناكات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەكو بەدووربن لە رووداوی هاتوچۆ.
هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كردووە بۆ كارێكی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەكانی دەرەوەی شار نەكەن، چونكە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێك كەمبوەتەوە.