دايك و باوك
ڕاچڵهكین-
هەر دایکێک و باوکێک کۆمەڵێک خاڵی بەهێز و کۆمەڵێک خاڵی لاوازی هەیە، هیچ منداڵێکیش لە منداڵی کەسێکی تر ناچێت، هەر منداڵێک خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیه.
کەواتە هەوڵبدە دایک و باوکایەتی وەک قوتابخانەیەک ببینیت کە پەروەردەت بکات. ئەمە زیاتر هانت دەدات ئەوشتانە چاک بکەیت کە دەتەوێت، لە هەڵە کردن مەترسە، هەمووان لە هەڵەکانمانەوە فێردەبین.
بە دوای ئەوەوە مەبە ببیتە دایکێک یان باوکێکی نمونەیی. ئەمە وزەت دەبات. هەوڵبدە وەک پێویست دایکێک یان باوکێکی باش بیت.
🕯 گوێبدەرە ئەو پەیامانەی لە منداڵەکەتەوە پێت دەگات، بەکاری بهێنە و كاری لەسەر بکە، نهێنییەکە لەمەدایە.
لە بری خۆزگەخواستن بە کەسانی تر و خۆبەراوردکردن، سەرمایەگوزاریی لە خۆتدا بکە، تاکوو زیاتر فێرببیت و ڕێگاکەت بۆ کورتتر ببێتەوە و ئەنجامێکی باشترببینیت.
ئا: شیاو نەورۆڵی
ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی