نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A

تەندروستی

16/05/2020     ژمارەی بینراو 769

ڤیتامین A

ڕاچڵه‌كین-

بەگشتی جەستە پێویستی بەتەواوی ڤیتامینەكان هەیە، بەبێ بوونی هەریەك لەو ڤیتامینانە گرفتی تەندروستی دروست دەبێت، ڤیتامین A سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەكات بەرامبەر نەخۆشیەكان.

ڤیتامین A لەماسی، پەنیر، شیر، هێلكە، گێزەر، پەتاتەی شیرین، برۆكلی، سەوزە بەدەست دەهێنرێت، چەند نیشانەیەك دەریدەخات جەستەت ئەو ڤیتامینە گرنگەی كەمە.

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین A:

1- پێستی ووشك: ڤیتامین A یەكێكە لەو ڤیتامینانەی جەستە پێویستیەتی بۆ نوێبوونەوەی پێست، كاتێك جەستەت بڕی پێویستی ئەو ڤیتامینەی نەبێت ئەوا پێست ووشك دەبێت و سور دەبێتەوە، توشی ئەكزیما دەبێت.

2- درەنگ ساڕێژبوونی برین : لەكاتی برینداربوونی پێست خانەكان بەشێوەیەكی سروشتی برینەكە سارێژدەكەن، بەڵام كاتێك ئەم پرۆسەیە كاتێكی زۆری دەوێت دەكرێت هۆكارەكی كەمی ڤیتامین A بێت.

3- گرفتی دوگیانبوون: گرفت دروستبوون لەدووگیانبون ڕەنگە كەمی ڤیتامین A هۆكارەكەی بێت، كاریگەریەكەی لەپیاوان و ژنانیشدا دەردەكەوێت.

4- زیپكە: ڤیتامین A یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی ڕووخسار دەدات و ڕێگری دەكات لەدروستبونی زیپكە، چارەسەری شوێنی زیپكەكان دەكات.

5- دواكەوتنی گەشەی منداڵ: ڤیتامین A یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات و سیستمی بەرگری جەستەی بەهێزدەكات.

6-شەو كوێری: بەهۆی كەمی ئەم ڤیتامینەوە خانەكانی تۆڕی چاو لاواز دەبن و گرفتی بیبین لە شەواندا دروست دەبێت.

7- ووشكبونی چاوەكان: ووشكبونی چاوەكان و تەنانەت لاوازبوونی بینایی زۆر كات بەهۆی كەمی ڤیتامین A ڕوودەدات.

س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن