راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە كاتەكانی بەیانی لە دوای نیوەڕۆ هەور دروست دەبێت لە ئاسمان. پلەكانی گەرما بەرزترن پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە.
سبەی دوو شەممە 5ی كانوونی دووەمی 2026 كەش سارد و دیاردەی بەستن لە كاتەكانی بەیانی. لە هەندێ ناوچە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی پەڵە و نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی