كەسێك لە هەڵەبجە بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

04/01/2026     ژمارەی بینراو 289

راچڵەكین -

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە دزی لەماڵی هاووڵاتییەك كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4-1-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە دزێك چووەتە سەر ماڵەكەی و چەند پارچە ئاڵتونێك و جوانكاریی خانمان و كامێرایەكی چاودێری دزیوە، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كرد و لەڕێگەی مەفرەزەكانیانەوە  توانرا  تۆمەتبارێك بەناوی (ه. ل.  ف تەمەن 28 ساڵ) دەستگیر بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە، كە پیشە كاسبە، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن