سێ كەس لەهەڵەبجە بەم تۆمەتە دەستگیركران

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركردنی سێ كەسی بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی كانوونی دووەمی 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی لە ماوەكانی ڕابردوودا لە لایەن بنكەی پۆلیسی خورماڵ، دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (پ . ئ . م) تەمەن ۲٨ساڵ و  (م . ع . ێ‌) تەمەن ۲٦ ساڵ بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران، دواتر بە گومانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتباران ڕەوانەی  پزیشكی دادی هەڵەبجە كران بەمەبەستی پشكنین  لە ئەنجامدا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.

 بە بڕیاری دادوەر، پەڕاوێكی لێكۆڵینەوەیان بۆكرایەوە بە مادەی (۳۰ هۆشبەر)پاش لێكۆڵینەوە  لەگەڵیان توانرا ئەو تۆمەتبارەش كە مادەكەی  پێ فرۆشتون بەناوی (ڕ .ن . ع) تەمەن ۲٦ ساڵ بەپێی مادەی (۲٦ هۆشبەر ) لە دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە  لەلایەن  بنكەی پۆلیسی خورماڵەوە  بە بڕیاری دادوەر دەستگیربكرێت.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە:"تۆمەتباران دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەن، دادوە ر بڕیاریدا بە ڕەوانەكردنی پەڕاوەكەو تۆمەتباران بەبەندی  بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور بۆتەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا. 



 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن