كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 07-01- 2026 ، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

سبەینێ پێنجشەممە 08-01- 2026، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
كەركوك 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 9  پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی 
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن