كامیان دەگەنە یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا؟

وەرزش

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین-

هەریەك لە یانەی بەرشلۆنەو ئەتلەتیك بیلباو یارییەكەی چارەنووسساز ئەنجامدەدەن بۆ گەیشتن بەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.

كاتژمێر 22:00ی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان لەسعودیە، هەردوو یانەی بەرشلۆنەو ئەتلەتیك بیلباو، لە یاریی پێشكۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، براوەی ئەم یاریەش دەچێتە یاریی كۆتایی و رووبەڕووی براوەی یاریی دووەمی قۆناغی پێش كۆتایی نێوان ریال مەدرید و ئەتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

سەبارەت بەو یاریە هانزی فلیك، راهێنەری یانەی بەرشلۆنە رایگەیاندووە:" یاریكردن بەرامبەر ئەتلەتیك بیلباو ئاسان نییەو، لەهێڵی هێرشبەریدا بژاردەی باشیان هەیە، نابێت ئەو هەڵانەش دووبارە بكەینەوە كە لەیاری رابردوودا ئەنجامماندا."

لەبەرامبەردا، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی، راهێنەری یانەی ئەتلێتیك بیلباو رایگەیاندووە:" هەرچەندە یانەی بەرشلۆنە چانسی بردنەوەی یارییەكەی زیاترە لەئێمە، بەڵام ئەمە تۆپی پێیەو دەكرێت لەو 90 خولەكەی یارییەكەی تێدا ئەنجامدەدرێت، زۆر شت ڕووبدەن."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن