راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم
بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی بچڕ
بچڕ تا کاتەکانی ئێوارە، لە درەنگانی شەو تاوەکو بەیانی زوو لە هەندێک ناوچە تەم
دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە
هەور دەبێت، لە هەندێک کات و شوێنیش بۆ هەور تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلە بەرز دەبنەوە.