راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرزترن پلەی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی.
سبەی دوو شەممە 12ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور و لە شەودا درەنگدا شەپۆلێكی باران بارین بۆ سەر ناوچەكەمان دەستپێدەكات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ و ناوچەی جیا جیا. پلەكانی گەرما نزمترین نزم دەبێتەوە بەرزترین بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆك :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی