ئیسرائیل دوو كۆمەڵگەی نوێی نیشتەجێبوون لە قودس بنیات دەنێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل پلانی داناوە دوو كۆمەڵگەی دیكەی نیشتەجێبوون لە قودسی رۆژهەڵات دروستبكات كە نزیكەی 10 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

میدیاكانی ناوخۆی فەلەستین بڵاویانكردەوە، لیژنەی پلاندانان و بنیاتنان لە ناوچەی قود كە سەر بە شارەوانی قودسی رۆژئاوایە، بڕیاریداوە سبەینێ دووشەممە 12-1-2026، رەزامەندی لەسەر دروستكردنی دوو كۆمەڵگەی نوێی نیشتەجێبوون لە قودسی رۆژهەڵات بدات كە نزیكەی 10 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی پلانەكە، ئەو دوو كۆمەڵگە نیشتەجێیەی كە ئیسرائیل بەنیازە دروستیان بكات، یەكێكیان دەكەوێتە نێوان دوو گەڕەكی فەلەستینی لە باكووری قودس، ئەوی دیكەش دەكەوێتە گەڕەكی شێخ جەراح لە قودسی رۆژهەڵات.

چەند رێكخراوێكی فەلەستینی هۆشدارییانداوە لەوەی دروستكردنی ئەو دوو كۆمەڵە نوێیەی ئیسرائیل، زەبرێكی كوشندە دەبێت لە دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، بەو پێیەی شوێنی ئەو دوو كۆمەڵگەیە، ناوچەكانی فەلەستین لەیەكتر دادەبڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەئێستادا نزیكەی 750 هەزار هاوولاتی ئیسرائلی لەو كۆمەڵگە نیشتەجێبووانە دەژین كە لە ناوچەی كەناری رۆژئاوا دروستكراون، هاوكات 250 هەزار كەسی دیكەش لە قودسی رۆژهەڵات دەژین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن