شەپۆلێكی نوێی بەفرو باران دەستپێدەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 100

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە  سنووریەكانی رۆژهەڵات و بەشێك لەپارێزگای سلێمانی( سەنتەر شار تا ناوچە سنووریەكان) پێشبینی بەردەوامی دروست بوونی تەم دەكرێت بەرێژەی جیاجیا تاكو كاتەكانی درەنگانی شەو. وەهەروەها لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێكی تری بەفر و باران  لەدەریای سپی ناوەراست كەوا لەكاتەكانی ئیوارە كاریگەری دەگاتە هەرێم سەرەتا لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك بەشێوەی نمەباران وە بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور دەستپێدەكات پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەكانی  ناوەراستی هەرێم وە داباراین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكان  دەستپێدەكات وە بەردەوام دەبی لەكاتەكانی درەنگانی شەو. 
  
مەودای بینین  لە نێوان  ( 7 – 9 ) كم دەبێت. لەناوچەكانی بوونی تەمی بەهێز كەمتر لە 1 كم بەتایبەتی لەكاتەكانی بەیانی زوو وە ئێوارە. بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما كەمێك نزم  دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی.

سبەی سێشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2026 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەرتاسەری هەرێم بەشێوەی نمەب باران وبەفر بارین لەناوچە بەرزەكاندا، كاریگەری ناسەقامگیری ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی چوارشەممە . 

پلەكانی گەرما بەرزترین پلەكانی گەرمای نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر :11 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 3 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1- پلەی سیلیزی 
سلێمانی 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 9 پلەی سیلیزی
دهۆك 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ 7 پلەی سیلیزی 
كەركوك 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 12 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن