راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، كاسبكاران ئاگادار دەكاتەوە رۆژی ٢٩ـی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ لێخۆشبوون لە رێژەی ٪٢٠ـی كرێی خۆڵ و خاشاك، رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و كرێچییەكانی سەرۆكایەتییەكەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ـی كانونی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە، هیچ داشكاندنێك ئەنجام نادرێت:" ئەم ئاگادار كردنەوەیە بۆ ئەو هاوڵاتیانەیە كە داشكاندنی رێژەی ٪٢٠ـیان بۆ كراوە لە كرێی خۆڵ و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و كرێچیەكانی سەرۆكایەتیەكەی."
پێویستە هاوڵاتیان، قەرزە كەڵە بووەكان و مامەڵەكانیان پێش ئەو وادەیە جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە داشكاندنەكە.